.
05:01 PM - 27/04/2024
پەرلەمانی عیراق هەمواری پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسەندکرد و بەگوێرەی یاسا نوێیەکە ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا دەسەپێنرێت دوو جۆر سزا دەیگرێتەوە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر سێ پڕۆژەیاسا کۆبووەوە و و پڕۆژەیاسای تایبەت بە لەشفرۆشی پەسند کرد. لە هەموارەکەدا ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی سزای تووندیان بۆ دانراوە. بەڵام لە سزاکاندا لە سێدارەدان لابراوە.
بە گوێرەی یاسا نوێیەکە، ئەو کەسەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغدەبێتەوە، زیندانی دەکرێت بە جۆرێک لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 15 ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها سزای ماددی دەدرێت کە لە 15 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە