.
10:08 PM - 19/04/2024
بەرێزان کوڕان و كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەى دێرین ( مام حەسەن شیرەیی)
بە خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات و تێكۆشەری ناوچەی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان هەڤال حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل ناسراو بە(مام حەسەن شیرەیی)مان پێگەیشت و خۆمان بە هاوبەشی پرسە و ماتەمتان دەزانین
بۆ كۆچی دوایی ئەم تێكۆشەرەی كوردایەتی و رێبازی یەكێتی داواكارین لەیەزدانی مەزن سەبوری بە ئێوەی بەرێز و گشت خانەوادەكەتان ببەخشێت و كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە