کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق: نیەتێكی باش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە

.

04:48 PM - 02/05/2024

وەزیری نەوتی عیراق لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو لیژنەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان پێكهێناوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەو دوو لیژنەیە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەین كە نوێنەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق وتیشی، نیەتێكی باش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جیاوازی لە نرخی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە كۆبوونەوەی لیژنەكانیش بۆ چارەسەری ئەم پرسەیە.

وتیشی، بۆ وەرگرتنی 100 ملیۆن پێ سێجا گازی رۆژانە رێككەوتنەمان لەگەڵ دانەگاز هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە