کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەتیف نێروەیی: یەکێتی هەموو رێکارێکی یاسایی بۆ رێگریکردن لە دواخستنی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر

.

03:41 PM - 02/05/2024


لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەکێتی پێی وایە هەرێم بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و پێویستی بە هەڵبژاردنە.


لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی لەمیانەی بەشداریكردنی لەگەشتی هەواڵەكانی سەعات 3:00 ی گەلی كوردستان باسی هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن و دوایین بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كرد.

لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەكرد، "هەر هەوڵێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بدرێت نایاساییە".

باسی لەوەشكرد، "هەڵوێستی یەکێتی سەلمێنەری راستگۆیی یەکێتییە"

لەتیف نێروەیی پێشیوایە، دواخستنی هەڵبژاردن پێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە و دژی مافی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانە".

جەختیشی كردەوە، یەکێتی هەموو رێکارێکی یاسایی بۆ رێگریکردن لە دواخستنی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر.

هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی باسی لەوەشكرد، "هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دۆخی هەرێمی كوردستان ئاڵۆز دەكات".

ئاشكراشیكرد، یەکێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و راستگۆ بووە لەگەڵ جەماوەی هەرێم و هێز و لایەنە سیاسییەکانی تردا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە