کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی لێزمەباران دەبێت

.

10:57 AM - 02/05/2024

كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لێزمەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسكە كە لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ كاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەكان.

دەشڵێت، بە گشتی پلەی گەرمی (1 تا 2) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش روونیكردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارینی لێزمە باران و بروسكەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێم بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەی گەرمی (2 تا 4) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شار و ناوچەكان بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 21 پلە، سلێمانی 20، دهۆك 20، زاخۆ 21، هەڵەبجە 19، كەركوك 21، سۆران 20، حاجی ئۆمەران 16 و گەرمیان 24 پلەی سیلیزی).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە