.
09:00 PM - 19/04/2024
بە ئامانج گرتنی عەتا سەراوی، بە توندی ئیدانەی دەکەین. جەخت دەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سوورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین. هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی.
لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە