.
07:45 PM - 19/04/2024
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ،فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی گەلی كورد و یەكێتی سەردار محەمەد ئەمین ئاغای بارێ یان بەسەركردەوە .
مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ،لەسەر راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و و قوباد تاڵەبانی ،سەردانی سەردار محەمەد پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیان كردوو ،هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی هەمیشەیان بۆخواست .
هەروەها مەكتەبی سكرتارییەت ،بەپێزانینەوە لە رۆڵی بنەماڵەی پێشمەرگەو فەرماندەی دێرین سەردار محەمەد ئەمین ئاغا یان رووانی ،وەك خانەوادەیەكی خەباتگێڕ و دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی ،كە بەخۆی و باوكی لە هەردوو شۆڕشی نوێ و ئەیلولدا درێژەیان بە خەباتی چەكداری داوە، هەروەها دووپاتیانكردەوە كە ،سەردار محەمەد و هەموو ئەو تێكۆشەرانەی شۆڕشی نوێ، كە بەشێك بوون لە سەرخستنی خەباتی چەكداری گەلی كورد،شایەنی خزمەتی زیاترن و مافی ئەوەیان هەیە بەرامبەر ئەو خەباتەی كردوویانە ئاوڕی زیاتریان لێبدرێتەوە و وەك مەكتەبی سكرتارییەتیش پەرۆشی راپەڕاندنی ئەو ئەركەن، هاوكات لەبەرامبەردا سەردار محەمەد ئەمین دەست خۆشی لە مەكتەبی سكرتارییەت كرد و ئەم هەنگاوەیانی بەرزنرخاند و تەئكیدیشیكردەوە، وەك هەمیشە لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال لەخزمەتی گەل و یەكێتدا دەبێت
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە