کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەبارەت بەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە رونکردنەوە دەدرێت

.

05:01 PM - 16/04/2024

تەندروستی سلێمانی سەبارەت بەو پەتایەی بڵاو بۆتەوە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت  "بەشێک لە ڤایرۆسەکە کۆرۆنایە"

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند"  ئەم پەتایەی لە ئیستادا بڵاوبۆتەوە کۆرۆنا نییە ،بەڵکو پەتای وەرزییە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵام بەشێک لە ڤایرۆسەکەی  بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.

هەروەها سەبارەت بە نەخۆشی کۆلێرا  ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەم پەتایە پێویستی بەرێگرییە  لە بڵاوبونەوەی و دەبێت لە گەڵ هاتنی وەرزی گەرما فەرمانگە پەیوەندیدارەکان  رێگری لە بڵاوبونەوەی بکەن.

سەباح هەورامی ووتیشی"ئاوی سلێمانی  بەشێکی زۆری پیسە و بەشێکی زۆری گەرەکەکان  بەتانکەر ئاویان بۆ دەڕوات، سیتییەکانیش سەرجاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێسانە چارەسەر بکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە