.
07:51 PM - 15/04/2024
سەرۆکی ئەمریکا لەکۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق ووتی" وەک ئەمریکا پابه‌ندین بە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه، له‌وانه عیراق"
لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، محەمەد شیاع سودانی گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووە وەلەکۆبونەوەکەدا جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" وەک ئەمریکا پابه‌ندین بە پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه، له‌وانه عیراق"
تایبەت بە ناوچەکەو گرژییەکانی غەززە و ئیسرائیل سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆئەوەکرد، پابه‌ندین به گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و رێگریكردن له فراوانبوونی بازنه‌ی ململانێكه.
هاوکات جەختی لەوەکردەوە، ئه‌مریكا پابه‌نده به ئاسایشی ئیسرائیله‌وه.
لەئیستادا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکاو لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەئێستادا لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبونەوەدایە وە بڕیارە سەردانەکەی ماوەی پێنج رۆژ بخایەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە