کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلنکن: کۆبونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ سودانی ئەنجامدا

.

05:47 PM - 15/04/2024

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پاش کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت" کۆبونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق ئەنجامدا"


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند' بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لەگەڵ جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، ئێمەش پێشوەختە لەگل سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبونەوەیەکی نایابمان ئەنجامدا"


هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ووتی" پێویستە زۆر بەگرنگییەوە پەرە بەپەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ عیراق"


 هەروەها  ئەنتۆنی بلینکن داوایەکی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کردوو ئاماژەی بەوەدا، داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكەم خۆیان لە گرژییەكان بەدووربگرن و ئیسرائیل تەنها بەرگریی لە خۆی ناكات و ئێمەش بەرگریی لێدەكەین”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە