کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك کۆمار گەیشتە شانشینی ئوردنی هاشمی

.

05:35 PM - 15/04/2024

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ دووشەممە 15-4-2024 بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردنی هاشمی و لەلایەن بەڕێز خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئوردنەوە پێشوازی لێکرا.

بۆ پێشوازیکردن لە بەڕێز سەرۆك کۆمار، مەراسیمێکی پڕشکۆ رێکخرا، کە ژەنینی مارشی نیشتمانیی کۆماری عێراق و شانشینی ئوردنی هاشمی و پشکنینی پاسەوانی شەرەفی لەخۆگرتبوو.

هەروەها لە مەراسیمی پێشوازییەکەدا، بەڕێزان د.بەشر خەساونە سەرۆك وەزیرانی ئوردن، د.جەعفەر حەسان بەڕێوەبەری نوسینگەی خاوەنشکۆ پادشای ئوردن، یوسف شمالی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی ئوردن بەشداربون.

بڕیارە خولێکی گفتوگۆی دوو قۆڵی و هەروەها فراوان لەنێوان هەردوولا لە کۆشکی بسمان بەڕێوەبچێت.

جێی ئاماژەیە لە سەردانەکەدا وەفدێکی حکومی یاوەری بەڕێز سەرۆك کۆمار دەکات، کە پێکهاتوە لە بەڕێزان د.خالد بەتال وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و د.تاڵیب خەلیل راهی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و  ژمارەیەك لێپرسراو و راوێژکار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە