کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عیراق مووچە وەردەگرن

.

06:37 PM - 14/04/2024

ناردنی مووچەی مووچەی خۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەردەوامی دەبێت و ئەندامێكی لیژنەی داراییش لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت، كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر كراوە و لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی عیراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەنێردرێت.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە پیوكەی میدیای راگەیاند،رۆژی دووشەممە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكرێت، كە ئێستا بەشێوەیەكی كاتی و لە ر‌ێگەی بودجەی فیدراڵی بەبێ ئەنجامدانی هەندێك رێككار چارەسەر كراوە.

وتیشی، حكومەتی فیدراڵ هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە بەپێی ریزبەندی وەزارەتەكان دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات و لەوچوارچێوەیەشدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت و ناردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت. 

 هەروەها لایخۆیەوە، چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پیوكەی میدیای راگەیاند، هیچ كێشەیەك لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نەماوە و مانگانە لە 18ی مانگ تا 30 مانگ مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.

وتیشی، تاكو دروستكردنی (تەوتین) بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بانكە حكومییەكانی عیراقەوە، رێككەوتنی سیاسی كراوە و بڕیاردراوە بەپێی ئەو لیستەی حكومەتی هەرێم مانگانە دەینێرێت بۆ حكومەتی عیراق، دوای وردبینی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە  مووچەكانیان بنێرێت. 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە