کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

٦ی نیسان وانەیەک بۆ عێراقییەکان

.

07:20 PM - 06/04/2024


✍️ کەوسەر محەمەد

١٩ ساڵ لەمەوبەر و لەکۆشکی کۆنگرەکان لەشاری بەغدا، رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٠٥، عێراق گۆڕانکارییەکی جەوهەری بەخۆوە بینی، چاخی دکتاتۆرییەت کۆتایی هات و سەردەمی پێشمەرگە و سیاسەتمەدارە کوردەکە دەستی پێکرد، بەو جۆرە مام جەلال وەک یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لە مێژووی عێراقدا سوێندی خوارد.

سەرۆک مام جەلال ئەو متمانەیەی بەمیدالیای شەرەف و رێزلێنان و تەکلیفکردن زانی بۆ خزمەتکردنی نیشتمان و بەردەوامی خەبات و کارکردن لەپێناوی گەل و وڵات دا.

سەرۆک مام جەلال؛ لەساڵانی سەرۆکایەتیدا کارێکی کرد کە ھیچ سیاسەتمەدارێکی عێراقیی نەیتوانیوە بیکات بەھۆی گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە و رۆڵی بەرچاوی لەبەرێوەبردنی وڵات و لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان و هەوڵەکانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و برایەتی.

سەرۆک مام جەلال بەڵێنی خۆی هێنایەدی و توانی چەتری کۆکەرەوەی هەمووان بێ و بەدیپلۆماسیەت و داناییەكانی خۆی توانی گرێکوێرەکانی حوکمڕانی بکاتەوە و لایەنەسیاسیەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان کۆبکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە