کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مام جەلال سەرۆک کۆمارێک بۆ هەموو عێراقیەکان

.

05:10 PM - 06/04/2024


ڕێبوار ستار


نۆزەدەساڵ لەمەوبەر سەرۆك مام جەلال وەك یەكەمین سەرۆك كۆماری عێراق كەكوردبوو، هەڵبژێردرا، ئەوەش مێژوویەكی زۆرگرنگ و سەروەرییەكی مێژووی بوو بۆ گەلەكەمان كە بەدرێژای مێژوو یەكەمینجار كوردێك دەبێتە سەرۆك كۆمار، كەبەری رەنج و خەبات و تێكۆشانی دەیان ساڵەی سەرۆك مام جەلال و مێژووی شۆڕشەكانی كوردبوو، كە بۆ هەموو كورد و عێراقییەكان جێگەی دڵخۆشی بوو كەعێراق ئیتر عێراقی دیموكراسی و ئاوەدان و خۆشگوزەرانی پێكەوەی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵێ هەر لەكاتی سوێندخواردنی وەك سەرۆكی كۆمار سەرۆك مام جەلال بەو شێوەیە ئەركەكانی خۆی بەڕێوەدەبرد، ئەگەر چی ئەركەكانی زۆر قورس وسەخت بوو  .
سەرۆك مام جەلال وەك سەرۆكێك مامەڵەی دەكرد بەبێ جیاوازی و سەرۆكی هەموو عێراقیەكان بوو، سەرۆكی كورد، عەرەب، توركمان، ئاشوری و مسیحی وكلدانیەكان، هەروەها  سونە وشیعە و هەموو پێكهاتەكانی عێراق بوو.
ئەو هەموو كاتەكانی خۆی بۆ سەركەوتنی عێراق تەرخان كردبوو دیدار وكۆبونەوەكانی لەگەڵ لایەنەسیاسیەكان و نوێنەری وڵاتان و تەواوی وڵاتانی دنیادا بۆ بەهێزكردنی پێگەی عێراق بوو، لەسەرجەم كایە سیاسیەكانی دنیادا گەیشتبووە ئەو ئاستەی نێوەندگیری نێوان وڵاتە زلهێزەكانی دنیا و لایەنەعێراقییەكان و وڵاتانی دراوسێشی دەكرد، ئەویش بەسیاستەتە حەكیمانەكەی خۆی  ماڵی مام بووە شوێنی نزیك بوونەوەی لایەنەكان و بڕیارەسەختەكان بۆ بوژاندنەوەی عێراق و ئارامی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقیەكان، مام سەرباری ئەو ئەركە قورسانەی لەعێراق بەڕێوەیدەبرد، ڕۆلی گەورە و كاریگەریشی هەبوو لە بەهێزبوونی پێگە و پێكەوەی هەرێمی كوردستان بۆیە هەمیشە یان دەگەڕایەوەكوردستان ولەبغداد بانگێهشتی سەرۆكی لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی دەكرد لەگەڵ لایەنەعێراقیەكان نزیكی دەكردنەوە  .
سەرۆك مام جەلال لەماوەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری عێراق توانی عێراق لەوڵاتێكی وێران و داڕووخاوی چەندین ساڵەی لەژێرزوڵم وزۆری ڕژێمی بەعس و وڵاتێكی ئابووری داڕووخاو ناسەقامگیر و بێسەروبەرە بكاتە عێراقێكی فیدراڵ و ئاوەدان و خاوەن ژێخانی ئابووری و بوژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و پیشەساز و وڵاتێكی دبلۆماسی كە هەموو وڵاتانی جیهان نوێنەرایەتیان دەكردەوە و هەموكۆمپانیا گەورەكانی جیهان ڕوویان لەعێراق و هەرێمیش دەكرد.
سەرۆك مام جەلال ببووە جێگەی متمانەی هەموو عێراقیەكان و چەتری كۆكەرەوەی هەموویان بوو، بۆیە ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق بەگشتی سەردەمی مام جەلال بەسەردەمی زێڕین ناودەبەن بەسەردەمی پێكەوەی وئاشتەوای و سەردەمی سەرلەنوێ بوژاندنەوەی عێراق ناودەبەن هەمیشەش بەوەفاوە لەسیاسەتەكانی دەڕوانن هەر بۆیە ئێستاش سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەمان هەنگاوەكان و سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلالدا هەنگاودەنێت بۆیە ئێستا لەبەغداد و دەباشانیش ماڵی مام كۆكەرەوەی هەموولایەنەكانە بۆ چارەسەری كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە