کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی داخستنی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكات

.

05:29 PM - 29/03/2024

سەرەتای هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق تاوتوێی سکاڵایەک دەکات بۆ ناچارکردنی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی حکومەتی فیدراڵی بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان تاوەکو 30ی حوزەیرانی 2024.

له‌ خشته‌ی كاری دادگاكه‌دا هاتووه‌: رۆژی یەکشەممە، 31ی‌ ئاداری‌ 2024، یەکەم دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەرانی‌ عیراق تۆماری کردووە. 

سکاڵاکە لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەران تۆمارکراوە لە دژی‌ هەریەک لە سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان و سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، وەزیری‌ ناوخۆ و داواکراوە بەرپرسانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ناچار بکرێن بڕیاری‌ ژمارە 24007 ی‌ ساڵی‌ 2024ی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی عیراق جێبه‌جێ بكه‌ن کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی‌ ئاوارەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و داخستنی‌ کەمپی‌ ئاوارەکان.

 بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، زیاتر لە 30 هەزار خێزانی ئاوارەی پارێزگاکانی عیراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە