.
04:52 PM - 25/03/2024
ئەمڕۆ ٢٥ / ٣ / ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تالەبانی سەرۆک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، لە سلێمانی مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی چەند مامۆستاو زانایەکی ئاینییان کرد .
لەوسەردانەدا هەریەک لە مامۆستایان ( عەبدوڵا محەمەد ، زاهیر عەبدوالرەزاق ، نەجمەدین وادی) یان بەسەرکردوەو لەنزیکەوە لە تەندروسیانیان پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشییان بۆخواستن .
مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە باسیان لە رۆڵ و پێگەیی ئەرێنی زانایان و مامۆستایانی ئاینیی لە پەرەپێدانی کاری چاکەکاری و میانڕەویی و کەلتووری پێکەوەژیان و پاراستنی بەها پیرۆزەکان و کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای کوردی کرد و دووپاتیانکردەوە لەسەر هەمان رێچکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین ، چۆن لە رابردوود سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە رۆڵی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانی و لەنزیکەوە لە گەڵتان دەبوو لە داهاتووش بەهەمان سیاسەت و پرەنسیپ کاردەکەین بۆ بنیاد نانەوەی رایەڵەیەکی بەهێزتریش لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و مامۆستا و زانایانی ئاینی . بەپێزانینیشەوە هەر هەنگاوێک لەخزمەتی ئەو ئامانجە بێت دەیگرینەبەر .
هاوکات مامۆستایانی ئاینی باسیان لەوڕۆحیەتەی سەرۆک مام جەلال کرد کە دۆستی نزیکی هەموومان بوو و ئێستاش خۆشحاڵین یەکێتییی ئەمڕۆ لەسەر هەمان شاڕێی سیاسەتە حەکیمانەکەی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات دەدات و لەگەڵ دەستە بژێر و چین و توێژەکان و نوخبەکانی وڵاتدا دۆستی نزیکەو ئاوڕشیان لێدەدرێتەوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە