کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتی: پابەندین بەبڕیاری دوا کۆبونەوەی سەرکردایەتی و بەهیچ جۆرێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین

.

03:33 PM - 28/04/2024

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە گەلی کوردستانی ڕاگەیاند: هەموو دەنگۆکان سەبارەت بە ڕازیبوونی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورن لە ڕاستیەوە و پابەندین بە بڕیاری دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە، کە یەکێتی سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا، وەک هەمیشە دوپاتیدەکەینەوە  کە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێکی سیاسیدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەکیش لەم بوارە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتیە. 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند کە یەکێتی ناچێتە هیچ کۆبونەوە و بەشداری هیچ هەوڵێک ناکات کە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردن بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە