کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق زیاتر لە 2 هەزار تووشبووی ئایدز تۆماركراون

.

12:05 PM - 29/02/2024

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، سەیف بەدر لەلێدوانێكدا رایگەیاند ئێستا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی ئایدز لەعیراق هەن و ژمارەیەك لەو تووشبووانەش منداڵی خوار چوار ساڵانن. راشیگەیاند عێراق لەریزی ئەو وڵاتانەدایە كە رێژەی تووشبوون بەئایدز تێیاندا كەمە و ژمارەی تووشبووان لەخوار ستانداردە جیهانییەكانەوەیە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەوەشیخستەڕوو لەناو تووشبووانی ئایدزدا لەعیراق حەوت منداڵ هەن كە تەمەنیان لەخوار چوار ساڵەوەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كەڵەشاخ و تاتۆكردن بەشێكن لەهۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لەعیراقدا. وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاند تووشبووانی ئایدز دەتوانن لەناوەندە تایبەتمەندەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق چارەسەر وەربگرن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە