کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆسیمین مێژووییەكی بێ وێنە بۆ ناپۆلی تۆمار دەكات

.

12:34 PM - 31/10/2023

ڤیكتۆر ئۆسیمهینی نێجیری و  هێرشبەری یانەی ناپۆلی مێژوویەكی زێڕینی تۆماركرد وەك یەكەم یاریزانی یانەكەی باشووری ئیتاڵیا دێت كە لە ڕیزبەندی تۆپی ئاڵتونیدا بگاتە 10 باشترین یاریزانی جیهان.

ئۆسیمهێن ڕاستەوخۆ بەشداری لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا لە وەرزی ڕابردووی تیپەكەی كرد، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە ماوەی 33 ساڵدا، دوای ئەوەی لە 32 یاریدا 26 گۆڵی تۆماركرد و تاجی گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكەی لەسەر نا.

هەروەها ڤیكتۆر سەركردایەتی یانەی ناپۆلی كرد بۆ ئەوەی وەرزی ڕابردوو بگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، كە باشترین قۆناغ بوو كە پارتنۆپی لە ڕكابەرییەكانی ئەوروپادا گەیشتە ئەو قۆناغە، دوای ئەوەی لە 6 یاریدا 5 گۆڵی تۆماركرد.

ئۆسیمهێن لە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونیدا پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە، كە باشترین ئەنجامە تا ئێستا بۆ یاریزانێكی ناپۆلی، پێشتر  ژمارەی پێوانەیی لەلایەن ڕود كرۆڵەوە بووە كە 

لە ساڵی 1980دا پلەی 15ی باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێناوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە