کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆتین داوا لەیانەكانی دەكات بۆند لەگەڵ یاریزانانی توركی هەڵبوەشێننەوە

.

12:16 PM - 30/11/2015

كاریگەری خستنەخوارەی فرۆكە رووسییەكە لەسەر بواری وەرزشیش دروست بووە، سەرۆكی ئەو وڵاتە داوا لە یانەكانی وڵاتەكەی دەكات بۆندی یاریزانانی توركی لەساڵی داهاتوودا هەڵبوەشێننەوە. دوای تێكچوونی سەرجەم پەیوەندیە سیاسی و ئابورییەكانی نێوان روسیا و توركیا بەهۆی خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی جەنگی ئاژانی هەواڵی روسیا بڵاویكردۆتەوە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی وڵاتەكەیان داوای لەیانەكان كردووە لەساڵی 2016ەوە نابێت هیچ یاریزانێكی توركی لەریزی یانەكانیان یاریی بكەن و دەبێت سەرجەم بۆندەكانیان هەڵبوەشێننەوە، هەروەها هەر بەپێی راپۆرتە هەواڵییەكان داوای لەیانەو هەڵبژاردەكانی وڵاتەكەشی كردووە پلان و بەرنامەكانیان هەڵبوەشێننەوە كە بەنیازی رێكخستنی كەمپی مەشق و راهێنان بوون لەشارەكانی توركیا دوای ئەو بڕیارەش هەریەك لەیانەكانی ئۆرال و ئۆفاو كراسنۆدارو كۆبان و تیریك و مۆردۆڤیاو ئیمكار گۆڕانكاریان لەبەرنامەی ئامادەكاریان كردووە، چونكە بەنیازی رێكخستنی كەمپی مەشق و راهێنان بوون لەتوركیا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە