کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد و ئایندهۆڤن بە بێ گۆڵ یەكسانبوون

.

06:56 PM - 26/11/2015

هەر لە رووبەروو بوونەوەكانی كۆمەڵەی دووەمدا یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی و بە بەشداری بەشێكی زۆری ئەستێرەكانی میوانداری یانەی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی كرد  هەرچەندە لە گێمی یەكەمی یاریەدا یاریزانانی هەردوو یانە لە هەوڵێكی زۆردابوون گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان تۆمار بكەن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوولا ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بەهێزیەكی زیاتری لە گێمی یەكەم بەخۆوە بینی  بە تایبەتی لەلایەن یاریزانانی یانەی مان یونایتدی خاوەن یاریگاوە كە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستبووە كار تا بتوانن یەكەم گۆڵی خۆیان تۆمار بكەن  بەڵام سەرەنجام یاریزانانی هیچ لایەك لە هەژاندنی تۆری گۆڵی یەكتر سەركەوتوو نەبوون و یاریەكەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێ هات  بەو ئەنجامەش یانەی مانچستەریونایتد بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ بۆ پلەی دووەم دابەزی و یانەی ئایندهۆڤنیش بە 7 خاڵ لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیدا مایەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە