کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان یاری لوتكەی هەفتەی 32ی بە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنا

.

02:30 PM - 26/04/2015

لە ئیتاڵیا یاریەكانی هەفتەی 32ی كاڵچۆ درێژەیان هەیە و لەیاریەكی بەهێزیشدا یانەی ئینتەرمیلان دوای یەكسانبوونی لە یاری دێربی ڕابردوودا توانی بەئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی رۆما بباتەوە.
لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی ئینتەرمیلان بەشێوازی هێرشبردن دەستیان بەیاری كرد و دوای لەدەستدانی چەند هەلێكی گۆڵكردن توانیان لەدەقیقەی 15 دا لەرێگەی ئەندرسۆن هێرێراوە گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكەن و بەهێزیەكی زیاتر ببەخشنە یاریەكە هەرچەندە یاریزانانی رۆما لەهەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەدابوون بەڵام سەركەوتوونەبوون و ئەو گێمە بەسودی نیراتزۆری كۆتایی هات لەگێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زۆری بەخۆوەبینی و لەدەقیقەی 63 دا ناینگۆلان ئەنجامەكەی بۆ رۆما یەكسانكردەوە و یاریەكەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا بەڵام دوا بەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی نیراتزۆری ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و لەدەقیقەی 88 دا لەڕێگەی ماورۆ ئیكاردیەوە گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆماركرد بەو سەركەوتنەش ئینتەرمیلان بەكۆكردنەوەی 45 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە