کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: یەكێتی پشكی شێری قوربانیدان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی هەیە

.

10:56 AM - 19/04/2015

حاكم قادر رایگەیاند یەكێتی پشكی شێری قوربانیدان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشی بەركەوتووە و چەندین فەرماندەی بووێر و پێشمەرگەی ئازای شەهیدبوون.

ئەم وتەیەی حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی لە میانی رێورەسمی بەخاكسپاردنی شەهید هەژاری ئاسایشدا هات كە رۆژی 18-4 لە كەلار بەڕێوەچوو، كە تێیدا ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و سەركردایەتی و بەرپرسانی حزبی و حكومی و جەماوەرێكی زۆر ئامادەیبوون.
لە رێورەسمەكەدا حاكم قادر وێرای هاوخەمی قوڵ ، بەناوی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك-ەوە پرسەو سەرەخۆشی لە كەسوكار و خانەوادە تێكۆشەرەكەی كرد و وتی: شەهید هەژار تێكۆشەر و وڵاتاپارێزێكی ئازا و بوێربوو، بۆیە ئازایانەش بەرەنگاری تیرۆریستان بۆەو گیانی خۆی كردە قوربانی خاكی پیرۆزی كوردستان.كارگێرَی مەكتەبی سیاسیی ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێتی پشكی شێری قوربانیدان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشی بەركەوتووە و چەندین فەرماندەی بوێر و پێشمەرگەی ئازا شەهیدبوون.
كارگێری مەكتەبی سیاسیی رونیكردەوە كە گەرمیان و گەرمیانییەكان لە قوربانیدان و شەهیدبەخشین و پێشەنگن و لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالییشدا زۆرترین قوربانیاندا و وتیشی : شەهیدبوون شەرەفێكی گەورەیە لە پێناوی خاك و گەل و نیشتماندا.
هەروەك رایگەیاند: پێشمەرگە مایەی شانازییە و سیمبولی ئازایەتییە لەسەر ئاستی جیهان و پارێزەری دیموكراسی و مرۆڤایەتییە و هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەی ئەم گەلە مەزنە بشكێنێت. راشیگەیاند تیرۆر مەترسیەكی گەورەیە بۆسەر تەواوی جیهان و مرۆڤایەتی و دیموكراسیی و لەم شەڕە سەپێنراوەشدا كورد سەركەوتوو دەبێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە