کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی لەبارەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی هۆشداری دەدات

.

04:45 PM - 25/04/2024

بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەنەوە، لە ئەگەری خراپ بەكارهێنانی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی، دەست بەسەر كارتەكە دەگیرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارەی ژمارە 39ی ساڵی 2015.

بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە لە خراپ بەكارهێنانی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی، بانكی ناوەندی بەردەوامە لە دەستبەرداگرتنی ئەو كارتانە و ئاڕاستەكردنی خاوەنەكانیان بۆ نوسینگەی سپیكردنەوەی پارە.

لە راگەیەنراوێكی بانكی ناوەندی ئاماژە بەوەشكراوە، راپۆرتی خراپ بەكارهێنانی ئەو كارتانە ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری دەكرێت بۆ ئەوەی رێكاری یاسای بەرامبەر بگیرێتە بەر، ئەوەش بە پشتبەستن بە یاسای بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2015.

ئەوەشخراوەتەڕو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی بە هیچ رێگایەكی خراپ بەكارنەهێنن بۆ ئەوەی دوربن لەو رێكارە یاساییانەی بەرامبەر خاوەن كارتەكە دەگیرێتە بەر لە ئەگەری سەرپێچیكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە