کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەم مانگەدا یەكەم كاروانی حاجییانی عیراق بەرەو سعودیە بەرێدەكەون

.

01:19 PM - 04/05/2024

بڕیارە 18ی ئەم مانگە، یەكەم كاروانی حاجییانی عیراق بەرەو سعودیە بەڕێبكەون و ،یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستانیش 28ی ئەم مانگە گەشت دەكەن.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، 14ی ئایاری ئەمساڵ  وەفدێكی دەستەی حەج و عومرە بەمەبەستی ئامادەكارییەكانی فەریزەی حەج بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەكەون، لە 18ی مانگیش یەكەم كاروانی حاجییانی عیراق بەرەو مەدینە گەشت دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستانیش 28ی ئایار یەكەم كاروانی حاجییان لە رێگەی وشكانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون، 29ی مانگیش كاروانی حاجییانی هەرێم لە رێگەی ئاسمانییەوە دەستپێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە