.
08:16 PM - 04/05/2024
وەفدێکی بازرگانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و دکتۆر هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی سەردانی ئیماراتیان کرد
لەسەردانەكەدا وەفدی یەکێتی لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران بەمەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ و بەشداربن لە بووژاندنەوەی زیاتری سنوورەكە.
لەدرێژەی سەردانەكەدا وەفدی یەكێتی چەند گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بونیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراك.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەمیانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لەهەرێمی كوردستان دەربڕیوە تاوەكو لەزووترین كاتدا دەستبە وەبەرهێنان بكەن و فاكتەری گەشەپێدانی ئابووریی ناوچەكەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە