کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق سكاڵا لەسەر ئێران و توركیا تۆمار دەكات

.

01:10 PM - 24/06/2020

عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، رایگەیاند: لەبەرامبەر بۆردومانی ناوچە سنوورییەكان، عیراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەەكان سكاڵایان لەسەر ئێران و توركیا تۆماركردووە.
ئەوەشی خستەڕوو ، لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوایكردووە ، سیستمی بەرگری ئاسمانی و فرۆكەوانی و رادار لە ئاسمانی عیراق جێگیربكرێت بۆ ئەوەی سوپای عیراق توانای رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژیەكی دەرەكی هەبێت.
لەبارەی بۆردومانی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن ئێران و توركیاوە، ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایكردووە، هەماهەنگییەكی باڵا لەنێوان فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندیبەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە، لەو رووەشەوە باڵیۆزی ئێران و توركیاش بانگهێشتكراون و نامەی ناڕەزایەتیان ئاڕاستەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە