کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق هەزار و 95 حاڵەتی تری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

06:07 PM - 12/06/2020

 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتدا هەزار و 95 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 17 هەزار و 770 كەس ، راشیگەیاند هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 39 تووشبووی تر گیانیان لەدەستداوە ، بەوەش كۆی گشتی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە  گەیشتۆتە 496 كەس، وەزارەتی تەندروستی عیراق راشیگەیاند:300 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی ڤایرۆسەكەیان پەڕاندووە گەیشتۆتە شەش هەزار و 868 كەس،  وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە پابەندی ڕێنماییە تەندروسیتییەكان بن و پێشێلی نەكەن تا بتوانن ڕێگری لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە