کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە داوای پابەندبوون بە رێنماییەكان دەكات

.

09:39 PM - 11/06/2020

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: بۆ خۆپارێزی و رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ پێویستە هاوڵاتیان و فرۆشیاران پابەندی رێنمایی و رێكارە تەندروستیەكان بن.
راشیگەیاند: ئەو ئاسانكاریانەی تا ئێستا كراوە لەبەرخراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیان و فرۆشیارەكانە, بەڵام دەبێت فرۆشیاران و هاوڵاتیانیش پابەندی رێنمایی و بڕیارەكان بن.
ئازاد تۆفیق راشیگەیاند: مەترسییەكانی كۆرۆنا جیهانین و هەموومان ڕۆژانە ئامارەكان دەبینین كە جێگەی هەڵوێستە لەسەركردنە و دەبێت هەموومان هاوكاربین بۆ بنەبڕكردنی ڤایرۆسەكە نەك ببینە هۆكاری زیاتر بڵاوبوونەوەی.

Xkop1wNU82k

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە