کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی سلێمانی بە تۆمەتی دزیكردن 10 كەسی دەستگیركرد

.

02:54 PM - 11/06/2020

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزەكانیان توانیانە لەشەوی  10ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( 446 ) لە یاسای سزادانی عیراقی،  دە كەس دەستگیر بكەن كە هەستاون بە دزینی چەندین ماتۆڕسكیل لەجۆری سێ تایی و دوو تایی و كەلوپەلی ناوماڵ و هەندێكیان چەند جارێك لەسەر كاری دزیكردن دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و  رووبەڕوی یاسا كراونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە