کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: قەدەغەی هاتوچۆ لە جیهاندا ژیانی ملیۆنان كەسی رزگاركردووە

.

11:24 AM - 09/06/2020

بەپێی توێژینەوەیەك كە لەزانكۆی ئمپیریاڵ لەندەن ئەنجامدراوە قەدەغەكردنی هاتوچۆ و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی لە زۆرێك لە وڵاتای جیهاندا بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە و رێژەی توشبوونی بە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردۆتەوە ، توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كەمكردنەوەی رێكارەكان و لابردنی قەدەغەی هاتوچۆ مەترسییەكی گەورەی هەیە و بەپێی خەملاندنێك ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ لە زۆربەی وڵاتان نەسەپێندرایە رێژەی قوربانیان زۆر زیاتر دەبوو و تا ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدەدا، هاوكات بەپێی توێژینەوەیەكی تری زانایانی ئەمریكا ، قەدەغەی هاتوچۆ لە وڵاتانی چین و كۆریای باشوور و ئیتاڵیا و ئێران و فەرەنسا و ئەمریكا ژیانی 530 ملیۆن كەسی لە توشبوون بە ڤایرۆسەكە رزگاركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە