کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لە بارەی ئاماری گشتی توشبوانی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە

.

04:31 PM - 07/06/2020

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە 24 سەعاتی ڕابردوودا لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان هەزارو 774 پشكنین ئەنجامدراوە و كۆی گشتی ئەو پشكنینانەش كە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە لە هەرێمی كوردستان كراون گەیشتۆتە 87 هەزارو 590 پشكنین. ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 133 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بوون و پێنج كەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە, ڕاگەیەنراوەكە ڕوونیشی كردۆتەوە 39 كەس لە تووشبوەكان لە پارێزگای هەولێر بوون و  91 تووش بو و پێنج گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوە، لە پارێزگای دهۆكیش 3 حاڵەتی تری تووشبوی كۆرۆنا تۆمار كراون.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە: تا ئەمڕۆ 12 هەزارو 815 هاووڵاتی ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكانن كەڕەنتین كراون، هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەكە تەنها (٧٧٦) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتیان لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٥٥) هاووڵاتی بوو.
بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی تووشبوانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە هەزارو 222 كەس و لەوانەش 24 كەسیان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 448 نەخۆشیش لە ڤایرۆسەكە چاك بوونەتەوە و ئێستا 750 نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشكیدا ماون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

هەواڵەکان

سەرەوە