کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتی ونوێبوونەوە،لە دوێنێی دروشمەوە بۆ ئەمڕۆی کردار

.

05:54 PM - 31/05/2020

 فەهمی بورهان

 لەمانا گشتێکەیدا سیاسەت، کۆیی ئەو چالاکی و شێوازی بیرکردنەوەو ئاکار و ڕەفتارە گشتی و تایبەتیانەیە کە هەر کۆمەڵگایەک ئەیەوێت بەهۆیەوە بە قۆناغێکی گەشەسەندوتری ژیان کردنی بگەیەنێت، حزبایەتیش لەم نێوانەدا ڕەواترین ئالیەتی کارکردنی کۆمەڵە بۆ گەیشتن بەو قۆناغە، خۆ ئەبدەیت کردن و داڕشتنەوەی دید و ستراتیژ، بە پێی پێداویستی ئەو مەرحەلەیەی تێدا ئەژیت کارێکی پێویستە ،بڕیاردان لەسەر شێوازی نوێی سیاسەت کردن و نوێی بوونەوە لە ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیانی حیزبی کارێکی ئاسان نیە، یەکێتی بە بەستنی کۆنگرە مۆدێلێکی تەوا جیاوازی سیاسەت کردن و دوونیابینی لایەنی کەم لەم بەشەی کوردستاندا بەدی هێنا ، لەم وتارەدا لە سەر وشەی نوێ بونەوەو دید و ستراتیژی نوێێ یەکێتی ئەوەستین و ڕابردووی پڕ لە سەروەری یەکێتیش وەک دیویی دووەمی یەکێتی بۆ بابەتێکی تر و کاتێکی تر دوا ئەخەم: یەکێتی چۆن نوێێ بۆتەوەو لە چیدا جیاوازە؟ ئایە نوێێ بونەوە تەنها دروشمەو ئامانج لێێ تێپەڕاندنی قۆناغێکی نوێێ حزبایەتی کردنە؟ یان نوێێ بوونەوە گۆڕانکاریەکی جدیە لە نەهج و دونیابینی سیاسیدا؟ بێگوومان دوا کۆنگری یەکێتی، لە هەلو مەرجێکی گۆڕاوی ناوچەیی و ناوخۆییدا ئەنجامدرا، کۆنگرە توانیی لە سەر ئاستی قیادە گۆڕانکاری گەورە بکات و دەستەیەکی نوێێ لە توانا و لێ وەشاوەیی گەنج بهێنێتە پێشەوە، کە بەشی زۆریان نەوەی شۆڕشی چەکدار نین، بە قەد ئەوەی نەوەی سەردەمی مۆدێرنەو ئینتەرنێت و پێشکەوتنە زانستێ کانن، نەوەیەکن بە دیدێکی جیاوز تەماشایی خەباتی ئازادی خوازی گەلەکەمان ئەکەن و نەقدو ڕەخنەی بنیات نەر وەک مەرجی بنچینەی خەبات ئەبینن ، بەرامبەر بە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک هۆشیارن و لە دوو تەبەقەی جیاوازنین، کۆنگرە دوونیابینیەکی جیاوازی بۆ سیاسەت کردن و حزبایەتی بۆ یەکێتی دەستە بەرکرد، یەکێتی بوو بە خاوەنی فۆڕمێک کە توانایی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت ، دوور لەبنەمای کاروو کاردانەوەی نابەجێێ نەخشە ڕێگایی خۆیی داڕشتوە، بڕوایی بە دیالۆگی هاوچەرخ هەیە لە گەڵ کۆیی هێزەکانی کوردستاندا، تەنها مەرجی گفتوگۆش بەلای یەکێتێ وە دوورکەوتنەوەی هێزە کلاسیک و پەڕ گیرەکانە ، لە سەپاندنی یەک خیتاب و زاڵکردن و هەژموونی یەک جۆر لە بیر کردنەوەو یەک جۆرلە بڕیار، لە سەرئاستی ناوخۆیی کۆنگرە، یەکێتی لە خیتابی جیاواز و لێکدانەوەی جیاواز بۆ دوونیایی دەرەوەی خۆیی، گۆڕی بۆ هێزێکی یەکگرتووی خاوەن یەک ئیرادە، فۆڕمێکی نویی بۆ حزبایەتی و کاری ئۆرگانی دەستە بەرکردووە، فۆڕمی ئیستای یەکێتی چەنێک فۆڕمێکی ئایدۆلۆژیە ، بەقەد ئەوەو زیاتریش هێزێکی خەدەمیە، رەنگە هەڵوێست و بەیان و خیتابەکانی چەن مانگی ڕابردووی بڕێک لە جیاوازێکانی ئەم هێزەی بەراورد بە ڕابردووی نیشاندابێت بێگومان بۆ داهاتوش دونیابینی و سیاسەت کردن لای یەکێتی بە جیاوازیەکی گەورەترەوە دەرئەکەوێت، ئەوەی کە وەک خۆیی بە نەمری ئەمینێتەوە ئەو فکرو فەلسەفەیەیە کە مامی مەزن بۆ یەکێتی و کوردایەتی جێ هێشتوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە