کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ی.ن.ك

.

02:07 PM - 31/05/2020

پەیامی پیرۆزبایی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 بەڕێزان: هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی

ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لێ دەکەین، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەرهەمی خەبات و ماندووبوونی سەرکردەیەکی بێوێنەی وەک خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی و دەیان سەرکردەی لێهاتو و هزاران شەهید و پێشمەرگە و بەشێکی فراوان لە گەلی کوردە کە ئەوڕۆکانە لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە جێ دەستی خەبات و تێکۆشانی دیارە و توانیوویەتی دۆزی ڕەوای کورد بگەیەنێتە قۆناغە هەستیارەکان و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد بهێنێتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی و مافخوازیی نەتەوەییمان و لە هەمانکاتیشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پشتیوان و یارمەتیدەرێکی گەورە و بێوێنەی خەباتکاران و هێزە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان بێت، تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لێرەوە وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سوپاستان دەکەین و جارێکی تر چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیتان لێ پیرۆز دەکەین و هیواخوازین کە هەنگاوەکانتان بۆ نوێبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی سەرکەوتوو بێت و بەهێزتر لە هەمیشە لە گۆڕەپانی سیاسیدا بن کە هیوا و ئاواتی لە دێرینەی گەلی کورد مسۆگەر بکەن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین .

 

 

یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

٢٠٢٠/٥/٣٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە