کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن كۆتایی بە خواستنەكەی كۆتینیۆ دەهێنێت

.

02:04 PM - 23/05/2020

بایرن میونشن كۆتایی بە خواستنەكەی كۆتینیۆ دەهێنێت
بەرەسمی كارل هاینز رۆمینیگەی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆتاییهاتنی بڕگەی مافی كڕینەوەی بۆندی فیلیپی كۆتینۆی راگەیاند  كۆتینیۆ لەسەرەتای ئەم وەرزەوە بە شێوەی خواستن لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووی لە یانە باڤاریەكە كرد و لەبڕگەیەكی بۆندەكەشیدا مافی ئەوەی بە یانە ئەڵمانیەكەدابوو لەبەرامبەر بڕی 120ملیۆن یۆرۆ بەهەمیشەیی ئەو یاریزانە بەرازیلیە بكڕنەوە.

  لەوبارەیەوە رۆمینیگە لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری دێرشبپیگلی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە یانەكەی بڕگەی كڕینەوەی كۆتینیۆ كاراناكاتەوە و هەرلە ئێستاوە یانەكە پلانی ناوخۆیی لەرووی داراییەوە پەسەند دەكات  كۆتینیۆ لەم وەرزەدا نەیتوانی تواناكانی لە ریزی بایرن میونشن بسەلمێنێت و لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا بەشداری لە 32یاری كرد و توانی 9گۆڵ تۆماربكات و 8گۆڵیش بۆ هاورێكانی دروست بكات  لەماوەی رابردووشدا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی لە پاژنەی پێیدا ئەنجامدا و پێناچێت بتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی یانەكەی لەم وەرزەی بۆندس لیگا بكاتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە