کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند بیر لە كڕینی ئیڤەرتۆنی بەڕازیلی دەكاتەوە

.

02:00 PM - 23/05/2020

بوروسیادۆرتمۆند بیر لە كڕینی ئیڤەرتۆنی بەڕازیلی دەكاتەوە
 بەرپرسانی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی هەوڵەكانیان بۆ كڕینی ئیڤەرتۆن سۆسای ئەستێرەی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی چڕكردۆتەوە و لە پلانی ئەوەشدان دوا بەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە ئەو یاریزانە بهێننە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك .

 رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی یانەی بوروسیادۆرتمۆند لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە كۆبوونەتەوە  ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ ئیڤەرتۆن ئیمزا بكەن و ریزەكانیان بەو یاریزانە بەهێز تر بكەن .

 رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە: هەرچەندە ئیدارەی یانەی گریمیۆ بڕیاریانداوە لە بەرامبەر بۆندێكی خەیاڵی و گرانبەهادا دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان ببن  بەڵام بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند دەیانەوێت بە بۆندێكی درێژخایەن و مووچەیەكی ساڵانەی زۆر رەزامەندی ئەو یاریزانە بە دەست بهێنن و ناوبراویش لای خۆیەوە فشار لەسەر یانەكەی دروست بكات تا لە میركاتۆی داهاتوودا دەستەبەرداری ببن و رێگەی پێ بدەن روو لە ریزەكانی ئەو یانە ئەڵمانیە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە