کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆسكۆ و ئەنكەرە پابەندی رێككەوتننامەی كەمكردنەوەی بارگرژین لە ئیدلب

.

09:52 PM - 18/02/2020

وەزارەتی دەرەوەی روسیا بەیاننامەیەكی لەسەر كۆتایی هاتنی قۆناغی دووەمی كۆبوونەوەكانی روسیا و توركیا سەبارەت بە بارودۆخی ئیدلب بڵاوكردەوە, لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تەئكیدیان كردۆتەوە لە پابەندییان بە رێككەوتننامەی كەمكردنەوەی بارگرژیی لە ئیدلبی سوریا, هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە هەردوو وەفدی روسیا و توركیا تەئكیدیان لەوەكردۆتەوە ئارامی و سەقامگیری یەكجارەیی لە ئیدلب و ناوچەكانی تری سوریا بەدەست نایەت ئەگەر لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی سوریا نەبێت , هەروەها تەئكیدیشیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی لە سوریا كردۆتەوە بەدەستی هاوڵاتیانی سوریا و بەپشتیوانی و سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و لەژێر رێنمایی بڕیاری 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە چارەسەری سیاسی لە سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە