کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق روانەی پەرلەمان دەكرێت

.

09:12 PM - 08/12/2019


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە حكومەتی كاربەرێكەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو رەوانەی پەرلەمان دەكات‌و ئەگەرێكی زۆریش هەیە پێش كۆتایی ئەمساڵ پەرلەمان پەسەندی بكات.
(رەعد حسێن) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن حكومەتەوە پێی راگەیەنراوە بەمنزیكانەپرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو رەوانەی پەرلەمان دەكات بەمەبەستی تاووتوێكردن‌و پاشاان پەسەندكردنی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكەیان سەرجەم ئامادەكارییەكانی كردووە، بۆ ئەوەی بەخێرایی گفتوگۆ لەسەر بڕگەگانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو بكات، هەروەها دەیەوێت بەخێرایی ‌و پێش كۆتایی ساڵی 2020 پەسەند بكرێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە