کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوخەمی بۆ شاری سەقز ..

.

05:41 PM - 07/12/2019

بەداخ وكەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی ڕوودانی كارەساتێكی نەخوازراو لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران ، كەبووە هۆی گیان لەدەستدان وبرینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی لەئەنجامی تەقینەوەی (غاز) لە هۆڵێكی زەماوەندادا  ، دڵگرانی كردین .
بەو بۆنەیەوە بەناوی خەڵكی شاری سلێمانی یەوە هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی یەكەیەكەی هاووڵاتیانی شاری سەقز بەگشتی وكەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەكەین و ئومێدی هەرچی زوو چاكبونەوەی بریندارەكان دەخوازین .

                                                                  حاكم قادرحەمەجان
                                                     سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی 
                                                             یەكێتی نیشتمانی كوردستان
                                                                   سلێمانی / 2019

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە