کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی شەممە خۆپاڵاوتن بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەستپێدەكات

.

10:40 PM - 22/11/2019

رۆژی شەممە، خۆپاڵاوتنی ئەندامانی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانی یەكێتیی لەسەعات 9 بەیانی دەست پێدەكات و تا رۆژی دووشەممە 25ی مانگ بەردەوام دەبێت بۆ هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەندەكان و نوێنەرانی دەرچووی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و ئەنجومەنی مەكتەبەكان و ئەو كادرانەی پلەكانیان ئەندام مەڵبەند و كارگێری مەڵبەند و جێگری مەڵبەندە و لەمەكتەبەكانی یەكێتیی كاردەكەن. رێبوار ستار ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو هەڤاڵانە دەكرێتەوە كە لێپرسراوێتیان هەیە لەدەزگاكانی حكومەت و لەلایەن مەڵبەندەكان دەستنیشان دەكرێن بۆ بەشداری لەكۆنفرانسی مەڵبەندەكان

8hGxEwooukU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە