کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاندی هەردوو یانەی فلامینگۆ و ریڤەرپلەیت گەیشتنە لیما

.

11:09 - 21/11/2019

وا بریارە شەممەی داهاتوو یاری كۆتایی جامی لیپەرتادۆریس لەنێوان هەردوو یانەی فلامینگۆی بەرازیلی و ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی لەیاریگای مۆنیۆمۆنتال لە لیمای پایتەختی پیرۆ بەرێوە بچێت   بۆ ئەو مەبەستە شاندی هەردوو یانە شەوی رابردوو گەیشتنە لیما   بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكانی وڵاتی بەرازیل نزیكەی 15 هەزار هاندەر و هەوادار ئامادەی بەرێكردنی شاندی یانەی فلامینگۆ بوون لەژێر سەرپەرشتی جۆرج خیسۆسی راهێنەری پورتوگالی   ئەو راهێنەرە ئامانجیەتی بتوانێت بۆ یەكەم جار و لەدوای ساڵی 1981 وە نازناوەكە بۆ یانەی فلامینگۆ بگەرێنێتەوە كە ئەو یانەیە خاوەنی ئەو تاكە نازناوەیە   لەلایەكی ترەوە و هەرشەوی رابردوو شاندی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بۆ ئامادەكاری بۆ یاری كۆتایی جامی لیپەرتادۆریس گەیشتە لیمای پایتەخت   یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی خاوەنی نازناوی رابروون و چاویان لەوەیە بۆ دووەم جاری بەدوای یەك و پێنجەم جار لەمێژویاندا ببنە پاڵەوانی ئەو جامە    جێی باسە وا بریار بوو یاری كۆتایی جامی لیپەرتادۆریس لەسانتیاگۆی پایتەختی وڵاتی چیلی بەرێوە بچێت بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی گواسترایەوە بۆ پیرۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە