کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڕەشە نوێیەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان روسیای هێنایە دەنگ

.

06:31 PM - 19/11/2019

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: لێدوانەكانی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا مایەی سەرسوڕمانە بەلای روسیاوە.
وتیشی: ئەو لێدوانانەی لێپرسراوانی توركیا جگە لە ئاڵۆزتركردنی كێشەكانی ناوچەكە, هیچ خزمەتێك بەو پرسە ناكات.
ئیگۆر كۆناشینكۆڤ راشیگەیاند: لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پرۆسە سەربازییەكانی دەبێتەهۆی ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودخی باكووری سوریا, نەك چارەسەری كێشەكان, ئەوەش پێچەوانەی ئەو لێكتێگەیشتنەیە كە لە نێوان هەردوو سەرۆكی روسیا و توركیا ئیمزاكرا.
ئەو وتانەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا دوای ئەوەهات كە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو: ئەمریكا و روسیا پابەندنین بە بەڵێنەكانیان سەبارەت بە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا, و هەڕەشەی ئەوەشیكردبوو ئەنكەرە درێژە بە لەشكركێشییەكانی بۆ سەر ناوچەكە دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە