کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید پلانێكی نوێ بۆ میركاتۆی هاوینە دادەنێت

.

11:55 AM - 17/11/2019

یانەی ریاڵ مەدرید پلانێكی نوێ بۆ میركاتۆی هاوینە دادەنێت و لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ كلیان مباپێی یاریزانی پاریس سان جێرمان چەند یاریزانێكی تری كردۆتە ئامانج  فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ ئامانجی سەرەكی ئیمزاكردنی بۆندە لەگەڵ مباپێ، ئەمەش لەكاتێكدایە بەرپرسانی پاریس ئاشكرایان بەهیچ شێوەیەك تا كۆتایی ماوەی بۆندەكەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن، هەرچەندە تۆری هەواڵی دیڤنسا سێنترال بڵاویكردۆتەوە: ریاڵ مەدرید بەنیازی بۆندێكی گرانبەها و خەیالیە و برەكەی دەگاتە 400 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەوا پلانی دووەمی یانەی شاهانە گرنگیدانە بە چوار یاریزانی تر كە پۆل پۆگبای یاریزانی مان یونایتد، ڤان دی بیك لەئەیاكس ئەمستردام، فابیان رۆیز لەناپۆلی و جادۆن سانچۆ لە بوروسیا دۆرتمۆند، تا بتوانێت بۆ وەرزی نوێ یەكێكیان بباتە ریزی یانەكەی، جێگەی باسە وەرزی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید بەهیچ دەستكەوت و ئەنجامێكی دیار كۆتایی بەیارییەكان هێنا، لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیاش پلەی دووەمی گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە