کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەبای ئێران و عیراق و سوریا پێكەوە دەبەسترێنەوە

.

05:04 PM - 03/11/2019

وەزارەتی كارەبا ئێران رایگەیاند: هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق زیاد دەكەن‌ و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا لە رێگەی عیراقەوە تۆڕی كارەباری ئێران‌ و سوریا پێكەوە دەبەستنەوە.
هومایۆن حائیری جێگری وەزیری وزەی ئێران بۆ كاروباری وزەو كارەبا ڕایگەیاندووە: لە چەندین كۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان بەرپرسانی پیشەسازی كارەبای ئێران‌و عیراق پێكەوەبەستنی تۆڕی كارەبای هەر دوو وڵات تاوتوێكراوە‌و ئێستا ئەو پرسە تەواو بووەو كارەبای هەردولا پێكەوە بەستراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: لە پلانێكی دیكەدا دەمانەوێت تۆڕی كارەبای هەر سێ وڵاتی ئێران، عیراق و سوریا پێكەوە ببەستینەوە.
هاوكات ڕەزا ئەردەكانیان وەزیری وزەی ئێران سەبارەت بە هەناردەكردنی كارەبای وڵاتەكەی بۆ سوریا لە ڕێگەی عیراقەوە رایگەیاندووە: ئەم پرۆژەیە پێویستی بەدرووستكردنی هێڵێك هەیەو بریارە لە نزیكترین كاتدا تەوا بكرێت‌و دەمانەوێت لەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی ئەم وڵاتەش ڕۆڵی بەرچاومان هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە