کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی سیتییەكان دەدرێت

.

05:14 PM - 23/10/2019


لیژنەی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری سیتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی سیتییەكان سەردانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهینانی كرد.
(رێكەوت زەكی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: رۆژی سێشەممە وەكو لیژنەی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری سیتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهینانمان كرد‌و لەگەڵ دكتۆر محمد شكری سەرۆكی دەستەكە گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە كۆمەڵیك خاڵی گرنگ كە لەئێستادا كێشەی بەشداربووانی سیتیەكانن كە بریتی بوون تەملیك كردنی یەكە نیشتەجێكان، ئەنجامدانی پرۆسەی تەندەرین بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان، لابردنی غەرامەی سەر قەرزی سندوقی نیشتەجێ بوون، كەڵەكەبوونی سەر قەرزەكان لادەبرێت بەجۆرێك لەتوانای هاوبەشەكاندا هەبێت مانگانە قەرزەكان بگەڕێننەوە‌و هاوڵاتیانیش هەمان مامەڵەی فەرمانبەریان لەگەڵدا بكرێت.
رێكەوت زەكی ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێكی تر لە خاڵەكان بریتیە لە درێژكردنەوەی ماوەی گەراندنەوەی قەرزی سندوقی نیشتەجێكردن بەرەچاوكردنی رێژەی سودمەندبوون، هەوڵدان بۆ كردنەوەی بەرێوەبەرایەتیەكی سەربەخۆ كە كاروباری سیتیەكان لەخۆ بگریت. هەروەها راگرتنی وەرگرتنی پارە لەلایەن كۆمپانیاكانەوە لەكاتی تەحویلكردنی یەكە نیشتەجێكاندا. تەئكیدیشی كردەوە، كە بەمزوانە كۆمەڵێك بڕیار دەردەچێت كە سەرجەمیان لە بەرژەوەندی گشتی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە