کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سلێمانی كۆبوونەوەی نێوان ی.ن.ك و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو

.

08:02 PM - 09/10/2019

وەفدی ی.ن.ك بەمەبەستی تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكەو هەرێم و زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی لە سلێمانی كرد.
وەفدی ی.ن.ك پێكهاتبوو لە عیماد ئەحمەد و لەتیف شێخ عومەر و عەدنان حەمەی مینا و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، وەفدی بزووتنەوەی گۆڕانیش پێكهاتبوو لە: عومەر سەید عەلی، عەدنان عوسمان، جەلال جەوهەر، دەرباز محەمەد.
لە لێدوانێكی تایبەت بە گەلی كوردستاندا عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند پیرۆزبایمان لە رێكخەری گشتی گۆڕان و دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە كرد.
وتیشی: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسیی كرد و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ گۆڕان پتەوتر دەكەین و پەرەی پێدەدەین.
 لای خۆیەوە عەدنان عوسمان ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵیمان لە یەكێتی و پارتی كردووە.
وتیشی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی پتەوتر دەكەین.

4T7TZwyu3CM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە