کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هەموو رێگایەك بۆ هەناردەكردنی نەوت دەگرێتەبەر

.

06:09 PM - 06/10/2019


 (بێژەن زەنگەنە) وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، تاران هەموو رێگایەك بۆ هەناردەكردنی نەوت دەگرێتەبەر، چونكە هەناردەكردنی نەوتی خاو مافی یاسایی دەوڵەتی ئێرانە.
(زەنگەنە) بە ماڵپەڕ وەزارەتی نەوتی ئێرانی وتووە، هەموو رێگایەك كە پێویست بێت، دەیگرینەبەر بۆ هەناردەكردنی ئەو نەوتەی بەرهەمی دێنین‌و ملكەچی فشارەكانی ئەمریكا نابین، چونكە هەناردەكرنی نەوت مافی یاسایی تارانە.
وەزیری نەوتی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو، دەمانەوێت پەیوەندیەكی راستگۆیانەمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەبێت‌و هیچ گرفتێكم نیە ئەگەر لەگەڵ وەزیری نەوتی سعودیە كۆببینەوە.
بەپێی زانیارییەكانیش، لەدوای بریاری كشانەوەی (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆكی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەۆتۆمی لە ساڵی رابردوەوە، هەناردەكرنی نەوت ئێران زیاتر لەسەدا 80 دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە