کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف: عیراق ئامادەنییە سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت

.

11:04 AM - 21/04/2024

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەبڕیاری دادگای فیدراڵی حكومەتی عیراق گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی چارەسەر كردووە، دەشڵێت: هیچ بڕیارێك بۆ خەرجكردنی پارەی سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردوو نییە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكرد، پرۆسەی پاكتاوی دارایی نێوان عیراق و هەرێم پرۆسەیەكی درێژخایەنە و دوای تەواوبوونی پرۆسەكە، ئەگەر پارە بۆ هەرێم بمێنێتەوە ئەوا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی رابردوو خەرجدەكرێت ئەگەر نەمێنێتەوە بەغدا پارە نانێرێت. 

وتیشی، ناردنی مووچە گرفتی نەماوە و لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لەعیراق پارە بۆ هەرێمیش دەنێردرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە