.
11:29 AM - 19/04/2024
داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوەو كۆی داهاتی یەك هەفتە دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار 116 ملیۆن دینار.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان،ئەمڕۆ هەینی داهاتی یەك هەفتەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژی 13-4-2024 تا 19-4-2024، بڕی حەوت ملیار و 116 ملیۆن و 77 هەزار و 885 دینار بووە.
ماڵەپڕەكە ئاشكرایكردووە، رێژەی 75%ی داهاتەكە بە شێوەی نەختینە و 25%یش بە شێوەی چەك بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە