کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە رەسمی کارەبای عیراق بە ئوردنەوە دەبەسترێتەوە و کاری پێدەکرێت

.

11:21 PM - 29/03/2024

سبەینێ ٣٠ی مانگ، بە رەسمی کارەبای عیراق بە ئوردنەوە دەبەسترێتەوە و کاری پێدەکرێت

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند: لە ماوەی ساڵێکدا توانرا کارێک تەواوبکرێت کە حکومەت 10 ساڵە سەرقاڵییەتی و دوای ئەو ماوەیە ھاووڵاتیانی قەزای رەتبەی عیراق لە نزیک سنوری ئوردن کارەبایان بۆ دابین دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشدا کە درێژی ھێڵی کارەباکە 330 کیلۆمەترە لەناو خاکی عیراق و شەش کیلۆمەترە لەناو ئوردن و توانای دابینکردنی 40 مێگا وات کارەبای ھەیە.

هەروەها وتیشی، کارەبای زیاتر لەو وڵاتەوە ھاوردە دەکەن و لە قۆناغی داھاتووشدا 150 مێگاواتی تر کارەبایان بۆ زیاد دەبێت و لە کۆتایی پڕۆژەکەشدا عیراق 500 مێگاوات کارەبا لە ئوردنەوە وەردەگرێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە